ئیسپانیاگرنگترین

لوکا مۆدریچ تووشی پێکان بوو

بۆ ماوەی 10 رۆژ دووردەکەوێتەوە

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، بەشداری یاری داهاتووی ریال مەدرید لە بەرامبەر ناپۆلی ناکات.

ئەستێرە کڕواتییەکە لە یاری رابردووی مەدرید لە بەرامبەر کادیز، لە خولی لالیگادا، هەستی بە ئازار کرد، لە خولەکی 70 بە ناچاری یاریگای جێهێشت، ریال بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی بردەوە و چووە پلەی یەکەمی ریزبەند.

مۆدریچی تەمەن 38 ساڵان، لە لیستی یاریزانانی یاری سبەی بەرامبەر ناپۆلی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دوورخراوەتەوە.

پێشبینی دەکرێت، مۆدریچ بۆ یاری داهاتووی لە بەرامبەر ریال بێتیس بگەڕێتەوە کە بڕیارە لە 9ی مانگی داهاتوو بکرێت.

ریال مەدرید گەیشتووەتە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمدا دێت. تاوەکو ئێستا مەدرید هیچ یارییەکی لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button