ئینگلتەرا

پاییزی پێکان بەرۆکی مانچستەر بەر نادات و پێکانی یاریزانێکیتر ڕاگەیەندرا

تا دێت لیستی پێککراوەکانی ئەم وەرزەی مانچستەر زیاتر دەبێت

یاریگا –

تا دێت لیستی یاریزانە پێککراوەکانی ئەم وەرزەی مانچستەر یونایدت روو لە هەڵشکان دەکات و، تازەترین هەواڵیش لەو بارەیەوە ڕاگەیاندنی ناوێکیترە بۆ بۆ لیستە درێژەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، مەیسن ماونت پێکانی هەیە.

رۆمانۆ نووسیویەتی لە میانی پشکنینی ئەمڕۆ کە بۆ یاریزانەکە کراوە بۆ زانینی ئەوەی ئامادەنەبوونی چەند دەخایەنێت، ماون تووشی پێکان بووەتەوە. یاریزانەکە وا بڕیار بوو کۆششی زۆر بکات تا هەرچی زووە بگەڕێتەوە یاریگاکان و شایستەبوونی خۆی پیشان بدات لە دوای ئەو سەرەتایە نائومێدکەرەی لەگەڵ مانچستەر دەستی پێکرد.

یاریزانە ئینگلیزیەکە هاوینی ئەمساڵ لە چێڵسیەوە بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی ڕووی کردە ئۆڵدترافۆرد، بەڵام پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی لەو ئاستەی لەگەڵ چێڵسی پێشکەشی دەکرد، بوو بە ڕێگر لەبەردەم درەوشانەوەی لە دەستپێکی یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مانچستەر.

ئەوە حەڤدەهەمین یاریزانی مانچستەرە تا ئێستا تووشی پێکان دەبێت و بۆ ئەم هۆکارەیش، هەندێ لە یاریزانەکانی مانچستەر تاوانەکەی دەخەنە ئەستۆی تین هاگی راهێنەر. بۆ زانیاریی زیاتر، خوێنەری ئەم هەواڵەبن:

لەبەر ئەم هۆکارە ئەستێرەکانی مانچستەر تاوانی دەستپێکە خراپەکەی وەرز دەخەنە ئەستۆی تین هاگ

بابەتی زیاتر

Back to top button