ئیسپانیائینگلتەرا

فێران تۆرێس هەڵوێستی گواردیۆلا ئاشکرا دەکات کاتێک پێی وتووە دەیەوێت بچێتە بارسێلۆنا

یاریگا –

فێران تۆرێس لە دیمانەیەکی نوێدا تیشک دەخاتە سەر زۆر لایەنی کاروانی وەرزشیی خۆی و، بەشێکی لێدوانەکانیشی باس لە سەختی ئەزموونەکەی دەکات لە ئینگلتەرا کاتێک سەرەتا پەیوەندی بە مان سیتیەوە کردووە. هاوکات لەپاڵ ئەوانەشدا ڕۆڵی پێپ گواردیۆلا فەرامۆش ناکات بەوەی چەند هاوکار بووە لە جێهێشتنی سیتیزنس و هەڵبژاردنی بارسێلۆنا.

تۆرێس لە ڤالێنسیا دەستی بە یاریکردن کرد و تا ساڵی 2020 لەگەڵ شەمشەمەکوێرەکاندا مایەوە پێش ئەوەی ڕوو بکاتە مان سیتی. لەوێیش بۆ ماوەی دوو ساڵ مایەوە، بەڵام وەک خۆی لە چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت، سەختی بارودۆخەکە دوور لە خانەوادەکەی لە تەمنێکی هێشتا بچووکدا و، سەرهەڵدانی کۆرۆنا و زمان لە دیارترین ئاڵنگارییەکان بوونە بۆی لە ئینگلتەرا.

تۆرێس کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ Wild Project ئەنجام داوە، لەگەڵ ئەوەی هەستی بە شەرم کردووە داوای ڕۆیشتن بکات لای گواردیۆلا، بەڵام پەسنی پێپ دەکات لە ڕێگەخۆشکردنی بۆ هەڵبژاردنی بارسا

دەتەوێت بچیتە بارسێلۆنا؟ هەرگیز ناتوانم بۆ ئەوە پێت بڵێم نەخێر. بارسا، بارسای منە. هەر ئەوەندەی کە هەردوو یانەکە قایل بوون، دەتوانیت بچیت. بارسا هەر بارسایە.

تۆرێس ساڵی پار بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستێکی پێنج ساڵیدا ڕووی کردە کامپ نو کە بڕی هەڵوەشاندنەوەکەی یەک ملیار یۆرۆی لەسەر دانراوە.

پێپ گواردیۆلا و تۆرێس لە مان سیتی

بابەتی زیاتر

Back to top button