ئیتاڵیایاریگا

دوای پێنج ساڵ دابڕان، بالۆتێلی چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

سوپەر ماریۆ ڕەخنە لە هێرشبەرەکانی ئێستای ئیتاڵیا دەگرێت

یاریگا –

ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی هێشتا هیوای لە لا ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ گەڕانەوە و بانگهێشتکردنەوەی بۆ ڕیزا ئازۆری. ئەمە لە کاتێکدایە تەمەنی ئێستا گەشتۆتە 33 ساڵ و، کۆتا جار بە درێسی ئیتاڵیاوە یاریی ئەنجام دا پێنج ساڵ پێش ئێستا بوو.

لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی کاڵچۆ میرکاتۆ، بالۆتێلی وتی

گەر باش بم، ئەوا هێشتا خۆم وەکو بەهێزترین یاریزان دەبینم. لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا جیاکۆمۆ راسپادۆری و جیانلۆکا سکاماکا یارییان کرد؟ بە هەردووکیانەوە چەند لێدنیان هەبوو بۆ ناو گۆڵ؟ دوو لێدان؟ بۆیە دەمەوێت باش ببمەوە و یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بکەمەوە.

ماریۆ باسی لەوەش کرد چاوی بە سپالێتی ڕاهێنەر کەوتووە و، لەم بارەیەوە وتی:

 هەمیشە بە هیوای بانگهێشتکردنەوەم. چاوم چەندین جاریش چاوم پێکەوتووە. لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ ناپۆلی چەند گاڵتەوگەپێکمان کرد بەڵام پەیوەندییم نییە لەگەڵیدا.

کۆتا یاریی بالۆتێلی بۆ ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە بۆ مانگی سێپتەمبەری 2018. لەو کاتەوە تا ئێستا چەندین یانەی جیاوزی وەک مارسیلیا، بریشیا، مۆنزا،ئەدەنەسپۆر، سیۆنی تاقی کردووەتەوە ئێستا لەگەڵ ئەدەنەسپۆری تورکیەوە گیرساوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button