خوله‌کانی دیکە

تیروپشکی قۆناخی پلەی ئۆفی یۆرۆی 2024 راکێشرا

یاریگا –

تیروپشکی قۆناخی پلەی ئۆفی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 راکێشرا.

کەمێک لەمەوبەر تیروپشکی قۆناخی پلەی ئۆفی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ئەڵمانیا راکێشرا، کە 12 هەڵبژاردە لەپێناو گەیشتن بە یۆرۆی داهاتوو دەجەنگن و 3 هەڵبژارەیان دەگەنە پاڵەوانێتییەکە.

رێگای یەکەم: یۆنان VS کازاخستان، جۆرجیا VS لوکسەمبۆرگ، براوەی هەردوو یارییەکە رووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان راستەوخۆ دەگاتە یۆرۆی 2024.

رێگای دووەم: بۆسنیا VS ئوکڕاینیا، ئیسڕائیل VS ئایسلاند، براوەی هەردوو یارییەکە رووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان راستەوخۆ دەگاتە یۆرۆی داهاتوو.

رێگای سێیەم: وێڵز VS فینلاند، پۆڵەندا VS ئیستۆنیا، براوەی هەردوو یارییەکە رووبەڕوو دەبنەوە و براوەیان راستەوخۆ دەگاتە یۆرۆی ئەڵمانیا.

هاوکات لە بەرواواری 21/3ـی ساڵی داهاتوو یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی بەڕێوەدەچن، لە 26/3 یارییەکانی قۆناخی کۆتایی ئەنجامدەدرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button