ئینگلتەراگرنگترین

بە هۆی فەڵەستینەوە یانەی سێڵتک سزادرا

پێویستە 19 هەزار دۆلار بژمێرێت

یاریگا –

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ یانەی سێڵتیکی سزادا و هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی یانە سکۆتلاندییەکە کرد.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، هاندەرانی سێڵتک ئاڵای فەڵەستینیان لە چەند یارییەک بەرزکردەوە و دواجار لە یاری چامپیۆنزلیگی بەرامبەر ئاتلێتکۆ مەدرید بوو، کە مانگی رابردوو لە گلاسکۆ بەڕێوەچوو. یوێفا بڕیاریداوە بە بڕی 19,000 دۆلار سێڵتک سزا بدات.

ئاڵاکان کە ژمارەیان سەدان بوو، پەیامی رقهەستێن (ئیسفزازی) و سرووشتێکی هێرشبەرانەی هەبوو.

هەرچەندە سێڵتک بەر لە یارییەکە داوای لە هاندەران کردبوو، خۆیان لەم جۆرە بابەتانە دووربخەنەوە، بەڵام لە یارییەکەدا گۆرانی ”یو وڵ نێڤە وۆڵ ئەڵۆن – You’ll Never Walk Alone”-یان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای فەڵەستین دەگووتەوە و بە شێوەیەکی بەرچاو لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە.

هەر لە یارییەکەدا کە لە سێڵتک پارک بەڕێوەچوو، دوو بانەری گەورەیان بە ناوی ”ئازادی بۆ فەڵەستین – Free Palestine” و ”سەرکەوتن بۆ بەرەنگاری”-یان بەرزکردەوە.

سێڵتک لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، بە کۆکردنەوەی یەک خاڵ دێت.

حکومەتی غەزەی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 هەزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button