ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

جووود گەڕاوەتەوە

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید جارێکی دیکە دەستی بە مەشقەکان کردەوە و ئازاری شانی نەماوە.

بێڵینگهام بە هۆی پێکانەوە، لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 دوورخرایەوە و بەشداری لە یارییەکانی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ماڵتا و ماسێدۆنیای باکووردا نەکرد.

شانی بێڵینگهام تووشی پێکان ببوو، پێشتر بەشداری لە دوو یاری ریال مەدریددا نەکرد، لەگەڵ دوورخستنەوەی لە لیستی یاریزانانی سێ شێرەکان، جود گەڕایەوە مەدرید و پڕۆسەی چاکبوونەوەی دەستپێکرد.

ریال مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هاندەراندا و وێنەی بێڵینگهامی لە مەشقەکانی لۆس بلانکۆسدا بڵاوکردەوە.

بێڵینگهام بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید هەژمار دەکرێت، هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە مەدریدەوە کرد، کەچی زوو خۆی لەگەڵ مەدرید گونجاند و ئێستا لە کۆی 11 یاریدا 10 گۆڵی کردووە.

مەدرید بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت، چونکە ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی تووشی پێکان بوون، لە سەرووی هەموویانەوە، ئێدواردۆ کاماڤینگا و ڤینیسیۆس جونیۆر، کە تاوەکو ساڵی نوێ دەست بە یاری ناکەنەوە.

یەکشەممە، ریال مەدرید گەشتی کادیز دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button