ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید هیچ یاریزانێك لە گواستنەوەكانی زستانەدا دەگوازێتەوە؟

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا هەڵوێستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیان ئاشكرا كرد، سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە گواستنەوەكانی زستانەی داهاتوودا، بۆ قەرەبووكردنەوەی پێكانی یاریزانەكانی.

هەریەك لە یاریزانان ئێدوارد كاماڤینگا و ڤینیسیۆس جونیۆر تووشی پێكانێكی بەهێز بوون لەگەڵ هەڵبژاردەكەیان كە بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەونەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ماركا ریال مەدرید هیچ پلانێكی نیە بۆ واژۆكردنی گرێبەستی نوێ لە گواستنەوەكانی زستانەدا، تا قەرەبووی پێكانەكانی كاماڤینگا، ڤینیسیۆس و چوامینی بكاتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ستافی تەکنیکی مێرێنگی متمانەیان بەو یاریزانانە هەیە کە لەم ماوەیەدا بەردەستن بۆ قەرەبووکردنەوەی یاریزانە پێكراوەكان، بەتایبەتی دوای گەڕانەوەی سێبایۆس لە پێکان و درەوشانەوەی برایم دیاز، لەگەڵ هەندێک لە یاریزانانی کاستیا لە ماوەی داهاتوودا زیاتر دەردەكەون.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگایە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای جیڕۆنای پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button