ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

ڤاران لە بۆندزلیگاوە داواکراوە

یاریگا-رافایل ڤاران ئامانجی یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانییا لە گواستنەوەی زستانەدا.

ئەستێرە دیارەکەی هێڵی بەرگری لەم وەرزەدا وەک پێویست لەلایەن ئێریک تێن هاگەوە پشتی پێنابەسترێت، ئەمەش وایکردووە بایەرن هەوڵ لەو دەرفەتە ببینێت وەکو ڤاران بباتە ریزەکانی.

بەگوێرەی  فلۆریان پلاتەنبێرگ رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت ئەڵمانیا، بەربەستی بەردەم بایەرن تەنها مووچە بەرزەکەی ئەو یاریزانەیە لە یونایتد کە 18 ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە بەڵام ئەگەر ناوبراو بە کەمکردنەوەی مووچەکەشی رازی نەبێت  ئەوا هەوڵدەدەن بە خواستن بیگوازنەوە ریزەکانیان.

بەرگریکارە پۆڵایینەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید لە 2021دا ئەوکاتەی ئۆلی گونەر سۆڵشایەر راهێنەری یونایتد بوو، روویکردە یانەکەی پریمەرلیگ بەڵام لەم وەرزەدا تەنها لە یەک یاری پریمەرلیگدا لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button