ئه‌ڵمانیا

ڤێرنەر بووەتە ئامانجی ریال مەدرید

یاریگا

پێکانی ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدرید، بەرپرسانی ئەو یانەیەی ناچار کردووە، بیر لە گواستنەوەی شوێنگرەوەکەی بکەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی دەنگۆیەکی بەهێزی هەیە گوایە کارگێری یانە شاهانەکە، بڕیاریداوە زستانی داهاتوو هیچ یاریزانێکی نوێ نەگوازێتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو بڕیارە بە ناچاری بگۆڕن و شوێنگرەوەی بۆ هێرشبەری بەرازیلی یانەکەیان دیاریی بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا، بووەتە ئامانجی مێرنگی و ئەو یانەیە دەیەوێت سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو یاریزانە وەکو شوێنگرەوەی ڤینیسیۆس بگوازنەوە.

ڤینیسیۆس جونیۆر بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئۆرگوای، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 تووشی بووە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو سەرەتای ساڵی 2024 لە یاریگاکان دوور بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button