ئینگلتەرا

ئەو یاریزانانەی پریمەریلگ زۆرترین هەلی گۆڵکردنیان ڕەخساندووە لەم وەرزەدا

ژمارەکانیان لەیەکەوە زۆر نزیکە!

یاریگا –

ئەم وەرزەی پریمەرلیگ وەک سروشتی هەمیشەیی خۆی بە گەرموگوڕیی و کێبڕکێی سەخت دەستی پێکرد و، لەسەر ئاستی تیم و تاک یاریزانیش کێبڕکێکان توندن.

پێگەی فەرمی خولەکە لە پلاتفۆڕمی X ئامارێکی بڵاو کردۆتەوە بۆ ئەو یاریزانانەی لە دەستپێکی وەرزەکەوە تا ئێستا زۆرترین هەلی گۆڵیان ڕەخساندبێت. لە لیستەکەدا کیران تریپیەی نیوکاسڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت و ڕکابەرەکانیشی لێوەی نزیکن.

تریپیە هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستی بەرز. لە ساڵی 2022 لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە گەڕایەوە یانەی وڵاتەکەی و، هەر لەو وەرزەدا وەک باشترین یاریزانی نیوکاسڵ دەستنیشان کرا.

ئەم وەرزەیش تا ئێستا ڕیکۆردی نایابی تاکەکەسی بەناوی خۆیەوە تۆمار کردووە. یەکەمیان لە بردنەوەی 8-0یان بەرامبەر شیفیڵد یونایتد کە بە دروستکردنی سێ ئەسیست بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بە سەر، بوو بە دووەمین یاریزان لە مێژوودا بتوانێت لە تەنیا یەک یارییدا وەها کارێک ئەنجام بدات. لە یاریەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاسیش کە 4-0 براوە بوون، سێ گۆڵی دروست کرد و، بوو بە یەکەمین یاریزان لە مێژووی نیوکاسڵ لە چوار یاریی بەداوی یەک لە پریمەرلیگدا گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button