ئاسیاسعودیەگرنگترین

فەرمی: ناوی راهێنەری نوێی ئیتیحاد دیاریكرا

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئیتیحادی سعودی ناوی راهێنەری نوێی یانەكەی ئاشكرا كرد.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە یانە سعودیەكە نونۆ سانتۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە هەژماری فەرمی ئیتیحاد لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاوكراوەتەوە: مارسێلۆ گایاردۆ بە راهێنەری نوێی یانەكەیان دەستنیشانكرا.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك و تا ساڵی 2025 دەبێتە راهێنەری نوێی ئیتیحاد، لە ئەگەری نوێكردنەوەی تا ساڵی 2027.

گایاردۆ لە ساڵی 2011 بۆ یەکەمین جار دەستی بە كاری راهێنەری كرد، لە ساڵی 2014 بوو بە راهێنەری رێڤەرپلەیت و تا 2022 بەردەوام بوو، خاوەنی چەندین نازناوی ناوخۆیی و کیشوەرییە لەگەڵ ئەو یانەیە کە دیارترینیان دوو نازناوی کوپا لیبێرتادۆرسە لە ساڵەکانی 2015 و 2018.

ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی رۆشنی سعودی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button