ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

كیلیان ئێمباپێ وەڵامی لویس ئێنریكێ دەداتەوە

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات وەڵامی سەرزەنشتەكەی لویس ئێنریكێ راهێنەری یانەكەی دەداتەوە.

وا بڕیارە ئەمرۆ شەممە كاتژمێر 22:45 بەكاتی كوردستان فەڕەنسا لە یاریگای خۆیدا میوانداری گیبرالتار بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی قۆناخی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر ریمس كە كیلیان لەو یارییەدا هاتریكی كرد راهێنەرەكەی پاریس ووتی كە چاوەڕێی زیاتر لە ئێمباپێ دەكەین.

لە كۆنگرەی پێش یارییەكەیان بەرامبەر گیبرالتار ئێمباپێ ووتی:

دەتوانن لە ئێنریكێ بپرسن، بۆچی ئەو قسەیەی لەم کاتەدا كردووە، من زۆر بە باشی مامەڵەم لەگەڵ بابەتەکەدا کردووە، ئەو راهێنەرێکی گەورەیە، وە زۆر شت هەیە لێیەوە فێر بم.

بەردەوام بوو ووتی:

هەر لە یەكەم رۆژدا بە ئێنریكێم ووت كە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ مندا نابێت، لەگەڵ هەموو راهێنەران بە باشی كارم كردووە، من خۆم یاریزانێكم هەمیشە شتی زۆرم دەوێت، دەگونجێت لەگەڵ من باسی ئەو شتانە بكەن كە پێوویستیانە.

سەبارەت بە جیاوازی نێوان لویس ئێنریكێ و دیدیێ دیشان كاپتنەكەی هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان ووتی:

دیشان خۆی لەگەڵ یاریزانی بەرامبەردا دەگونجێنێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە من یاریزانێکی جیاوازم، ئەویش ئازادییەکی تەواوم پێدەبەخشێت لە لای چەپەوە. ئێنریكێ رێنمایی تاکتیکی زیاترم پێدەدات، و من خۆم لەگەڵ هەموو ئەم ستایلانەدا دەگونجێنم، هەروەها لەگەڵ ئەو راهێنەرە نایابانەی کە هەمە، گوێكرتن لێیان لە بەرژەوەندی مندایە.

فەڕەنسا بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی دووەم دێت و بە شێوەیەكی فەرمی خۆی گەیاندووەتەوە یارییەكانی یۆرۆی 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button