ئینگلتەرا

رەنگە مانچێستەرسیتی هاوشێوەی ئێڤەرتۆن سزا بدرێت

یاریگا

دوای ئەوەی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگڵتەرا لەلایەنی ئەنجومەنی پرێمەرلیگ، بەهۆی پێشێل کردنی یاساکانی سزادرا و 10 خاڵی لێ کەمکرایەوە، چاوەڕێ دەکرێت مانچێستەر سیتی ئەوانیش بە هەمان شێوە تووشی سزایەکی قورس ببنەوە.

پۆڵ جۆیس لە ڕۆژنامەی تایمز ڕایگەیاند، بڕیاری لێبڕینی خاڵەکانی ئیڤەرتۆن دوای ئەوە هات کە پێشتر مان سیتی تۆمەتبار کرابوو بە پێشێلکردنی 115 برگەی یاسای پرێمەرلیگ، ئێستا بەو خاڵانەی لە ئیڤەرتۆن دەبڕدرێن، فشار لەسەر دۆسیەی مانچێستەر سیتی زیاتر دەبێت.

دۆسیەی ئیڤەرتۆن لەلایەن کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، چونکە لەماوەی سێ ساڵدا زیانی دارایی 304 ملیۆن پاوەندی تۆمارکردووە، کە زۆر زیاترە لەو سنوورە 105 ملیۆن پاوەندەی پرێمەرلیگ دیاریکردبوو.

دوای هەواڵی لێبڕینی خاڵەکان لە ئیڤەرتۆن، فشارەکان لەسەر سیتیزن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم تۆمەتانە جارێکی دیکە زیاتر دەبێتەوە. هەرچەندە چەند مانگێک لەمەوبەر یانەی مانچێستەر سیتی ڕێکاری یاسایی گرتەبەر بەرامبەر 115 تۆمەتی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکان و نەبوونی شەرعییەتی لێکۆڵینەوەکە، هەروەها تێوەگلانی پارێزەرێک لەو دۆسیەیەدا کە پەیوەندیدارە بە یانەی ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button