ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بێڵینگهام خەڵاتی گۆڵدن بۆی بەدەستهێنا

بووە سێیەم یاریزانی ئینگلیزی ئەم خەڵاتە بباتەوە

جود بێڵینگهام دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی کۆپای تایبەت بە باشترین یاریزانی لاوی جیهان، خەڵاتی گۆڵدن بۆی بەدەستهێنا و بووە سێیەم یاریزانی ئینگلیزی ئەم خەڵاتە بباتەوە.

جود بێڵینگهام یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدرید خەڵاتی گۆڵدن بۆی 2023ـی بەدەستهێنا، کە ئەم خەڵاتە ساڵانە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی تایبەت بە باشترین یاریزانی خوار 21 ساڵان دەیبەخشێت.

بێڵینگهامی 20 ساڵان بووە سێیەم یاریزانی ئینگلیزی لەدوای وەین روونی 2004 و رەحیم ستێرلینگ 2014 ئەم خەڵاتە بباتەوە، کە ساڵی رابردوو گاڤی ئەم خەڵاتەی بردبووەوە.

خەڵاتی گۆڵدن بۆی لەوەتەی ساڵی 2003 ساڵانە لەلایەن رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بە باشترین یاریزانی ژێر 21 ساڵان دەبەخشرێت و بە دەنگی رۆژنامەنووسان دەستنیشان دەکرێت، پێشتر هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و پۆل پۆگبا ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

بێڵینگهام بووە یەکەم یاریزانی ریال مەدرید لە مێژوودا ئەم خەڵاتە بباتەوە رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو لە شاری تۆرین لە ئیتاڵیا ئەم خەڵاتەی پێدەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button