ئینگلتەرا

کامبێڵ پێشنیازی بۆ ئارتێتا هەیە دوو هێرشبەر بکڕێت

لە ترسی دووبارە نەبوونەوی سیناریۆیەک

یاریگا –
سۆڵ کامبێڵی ئەفسانەی ئارسیناڵ پێشنیازی بۆ میکێل ئارتێتا هەیە هەرچی زووە لە بازاری زستانەدا دوو هێرشبەر بگوازیتەوە ڕیزی تۆپچیەکان.

وەرزی ڕابردوو گەنەرز زۆری نەمابوو بە نازناوی پریمەرلیگ شادبێتەوە دوای ساڵانێکی زۆر، بەڵام لە کۆتا هەفتەکاندا خاڵی بەنرخیان لە دەست دا کە لە بەرژەوەند مان سیتی ڕکابەریان شکایەوە. ترسەکەی کامبێڵیش هەر لەم ڕوانگەوەیە.
ناوبراو بۆ تۆڕی Mirror Footballی وڵاتەکەی وتی: “دەبێت لە نزیک کانوونی دووەم بڕیارێک بدەن، کە پێویستیان بە هێرشبەرێک هەیە. ئەوان هێرشبەرێکیان پێویستە کە ڕیزەکانی هێڵی بەرگری (یانەی دژبەر) تێک بدات.”

لە درێژەی قسەکانیدا کامبێڵ ناوی ڤیکتۆر ئۆسیمینی ناپۆلی و، ئیڤان تۆنی لە برێنتفۆرد. بەڵام پێناچێت پێشنیازی بەرگریکارە پۆڵایینەکەی پێشووتری ئارسیناڵ هەروا ئاسان بێت، بەوپێیەی وەک خۆی دەڵێت ئەگەر تێچووی گواستنەوەی ئۆسیمین زۆر بێت ئەوا بیر لە ئیڤان تۆنی بکەنەوە. ئەوە لە کاتێکدایە ئەمەی دووەمیان بەهۆی پێشێلکاریی یاساکانی گرەوکردنەوە ماوەی هەشت مانگ سزای راگیرانی لەسەرە و لە مانگی کانوونی دووەم سزاکەی تەواو دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button