ئیسپانیاسعودیە

لوکا مۆدریچ پەیوەندی بە خولی سعودیەوە دەکات

یاریگا –

بۆرخا کۆچ، بەڕێوەبەری کارەکانی لۆکا مۆدریچ دووپاتیکردەوە کە رەنگە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بکات.

زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیا و سعودی لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاندبوو کە ئەم یاریزانە ئۆفەری لە چەندین یانەی خولی تۆپی پێی سعودیە وەرگرتووە، هاوشێوەی زۆرێک لە یاریزانە درەوشاوەکانی تری تۆپی پێی ئەوروپا.

بەڵام ئەم ئەستێرە کرواتییە بە پێچەوانەی زۆرێک لە یاریزانە بەناوبانگەکانی تۆپی پێی ئەوروپا وەک کەریم بێنزێما، بڕیاریدا بەردەوام بێت لە ریال مەدرید و هێشتا درێسی ئەم تیپە لەبەر دەکات بۆ ئەوەی لە یاریکردن لە لالیگا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپا بەردەوام بێت.

بەڵام ئێستا بەڕێوەبەری بەرنامەی مۆدریچ دووپاتی کردەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە دوای کۆتاییهاتنی ژیانی تۆپی پێی لە ریال مەدرید بچێتە خولی سعودیە و پێویستە بە وردی چاودێری دۆخی ئەو کاتە بکرێت.

سەبارەت بەم بابەتە بە شووتی گوت:

یانە سعودییەکان؟ ئەم هاوینە چەند یانەیەک ئارەزووی مۆدریچیان دەکرد و دەیانویست ئەم یاریزانە بگوازنەوە. ئۆفەری جیاوازی هەبوو، یەکێکیان یانەیەکی پایتەختی سعودیە و یانەیەکی دیکە بوو. بەڵام مۆدریچ لە ئێستادا تەنها بیر لە ریال مەدرید دەکاتەوە و سەرنجی لەسەر ئەم تیپەیە. بەڵام دەبێت لەبەرچاو بگرین کە بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە خولی پیشەگەری سعودیە دەکرێت راست بێت، ئەگەر ئۆفەری باش و گونجاومان پێبگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button