ئاسیاسعوودیەگرنگترین

دوای قەتەر ئەمجارەیان ئەڵمانییەکان دژایەتی مۆندیالی سعوودیە دەکەن

هەڵمەتی مانشافت دژی سعوودییەکان دەستیپێکرد

Yariga App

دوای ئەوەی بە هەموو شێوەیەک دژایەتی میوانداریکردنی مۆندیالیان کرد، ئەمجارەیان ئەڵمانییەکان دژایەتی سعوودیە دەکەن بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034.

لیۆن گۆرێتسکا یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر تورکیا لەبارەی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 لەلایەن سعوودییەوە گوتی :’پێویستە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە هەمان شێوەی مۆندیالی رابردوو، دژایەتی میوانداریکردنی مۆندیال لەلایەن سعوودیەوە بکات، هەموو ئەو پێوەرانە لە سعوودیە هەن کە لە قەتەریش هەبوون’.

هەروەها دەڵێت :’بەدڵنیاییەوە هەڵەی پێدانی مافی میوانداریی مۆندیال بە سعوودیە هەڵەکانی بەخشینی مافی میوانداریی مۆندیالی قەتەر راست ناکاتەوە’.

لە مۆندیالی 2022 حکومەتی ئەڵمانیا و میدیای ئەڵمانیا بە هەموو شێوەیەک دژایەتی مۆندیالەکەیان دەکرد و رەخنەیان لە پێشێڵکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دەگرت، کە مانشافت لە قۆناخی یەکەمەوە ماڵئاوایی لە مۆندیالەکە کرد.

بەهۆی نەبوونی هیچ رکابەرێک، سعوودیە بەبێ ئەوەی بچێتە کێبڕکێوە مافی میوانداریی مۆندیالی 2034ـی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button