ئیتاڵیاگرنگترین

ئالێساندرۆ باستۆنی تووشی پێکان بوو

یاریگا

ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئینتەر میلان لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، باستۆنی لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی لە پاژنەی قاچی تووشی پێکانێکی قورس بووە، بۆیە نەیتوانیوە لە راهێنانەکان بەردەوام بێت و چاوەڕێش دەکرێت ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو پێکانەی باستۆنی لەوانەیە ئەو یاریزانە لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی، بەرامبەر مەسەدۆنیا و ئۆکرانیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بێ بەش بکات.

پێکانەکەی باستۆنی بەرگریکاری ئینتەر میلان لە کاتێکدایە، ئەو یانەیە دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتیەکان، لە گەڕی سێزدەی سێریائەی و لە دێربی ئیتاڵیا رووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button