ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی بە تووڕەیی کۆبوونەوەی راهێنەران و ناوبژیوانانی جێهێشت

کارلیتۆ تووڕەیە و داواکاری هەیە

یاریگا –

راهێنەرانی خولەکانی ئیسپانیا لەگەڵ بەرپرسانی لیژنەی ناوبژیوانان و تەکنۆسازی ڤار کۆبوونەوە.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید و 41 راهێنەری دیکەش بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد، لە دوای کۆبوونەوەکە کارلۆ بە تووڕەیی شوێنەکەی جێهێشت.

لەدوای چوونە دەرەوەی کارلۆ، رۆژنامەنووسێک خۆی لێنزیک کردەوە و پێی گوت، دڵخۆشیت؟ کارلۆ لە وەڵامدا بە تووڕەیی گوتی ”بەڕاستی شێواوییە، ئەوانە لە راهێنەران تێناگەن”.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی لە کۆبوونەوەکەدا داوای رێزگرتنی زیاتری راهێنەرانی کردووە، بەتایبەت بەشێک لە راهێنەران تاوەکو ئێستا شایستەی داراییان لای یانەکان ماوە، وەک کیکی سیتیێن (شایستەی دارایی لای بارسێلۆنا و ڤیاڕیال ماوە).

ئانچێلۆتی داوایکردووە، رێکاری توند لە بەرامبەر ئەو یانانە بگیرێتە بەر کە شایستەی راهێنەرانی دوادەخەن. پێدەچێت ئەمە یەکێک بێت لە هۆکارەکانی تووڕەبوونی کارلۆ.

هەندێ میدیای دیکە بڵاویانکردووەتەوە، ئانچێلۆتی تەنیا ئامادەی کۆبوونەوەی راهێنەرا بوو، بەشداری لە کۆبوونەوەی راهێنەران لەگەڵ ناوبژیوانان نەکرد.

ریال مەدرید لە دوای بردنەوەی دوا یاری بەرامبەر ڤالێنسیا، ریکۆردێکی نوێی مێژوویی تۆمار کردووە، چونکە 16 یارییە لە لالیگا لە دەرەوەی یاریگای ۆخی نەدۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button