ئاسیاگرنگترین

سەرچاوەیەک: لە رۆناڵدۆ نەبەنەوە تەواوی یاریزانانی پێرسپۆلیس سزا دەدرێن

یاریگا –

ئێوارەی دوێنێ و دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران، ئیدارەی یانەکە بڕیاریدا بە بڕی 10% لە مووچەکانیان، یاریزان و ئەندامانی تەکنیکی یانەکە سزا بدات.

بە پێی راپۆرتیکی وەرزش سێ ئێران، ئاستی خراپی پێرسپۆلیس دوای سێ یەکسانبوون و یەک دۆڕان بووە هۆی ئەوەی رووبەڕووی ئەم سزایە ببنەوە تاوەکوو یاریزانەکان بەهۆی ئەم سزایەوە بە خۆ بێنەوە و لە یارییەکانی داهاتوو لە خولی ئێران و یانە پاڵەوانانی ئاسیا ئەنجامی باش بەدەست بهێنن.

بەپێی ئەوەی بە ئەفشین پێیرۆوانی، بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە راگەیەندراوە، ئەگەر پێرسپۆلیس بتوانێت لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا سەرکەوێت، ئەوا پێداچوونەوە بۆ ئەم سزایە دەکرێت و لێیان خۆش دەبن. بە واتایەکی تر ئەگەر پێرسپۆلیس بتوانێت لە سعودییە لە یانەی نەسر، تیپەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بباتەوە، ئەوا ئەندامانی ئەم تیپە لەم سزایە رزگاریان دەبێت.

بەپێی مەرجەکانی رێزبەندییەکە، پێرسپۆلیس پێویستی بە بەدەستهێنانی 4 بۆ 6 خاڵ هەیە بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو. پێدەچێت سێ خاڵ بە بردنەوە لە یاریگای خۆی بەرامبەر دوحەیل بەدەستبهێنرێت وخاڵەکانیتریش پەیوەندی بە یارییەکەی نەسرەوە هەیە لە ریاز.

بابەتی زیاتر

Back to top button