ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

مێسی کێشەی لە نێوان هالاند و گواردیۆلا دروست کردووە

هالاند بەهۆی مێسییەوە لە گواردیۆلا نیگەرانە

مێسی بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان گواردیۆلا و هالاند، هێرشبەرە نەرویجییەکە گلەیی لە راهێنەرە ئیسپانییەکەی هەیە.

بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کەسێکی نزیکی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری مانچێستەر سیتی پێی راگەیاندوون، هالاند بەهۆی لێدوانە بەردەوامەکانی پیپ گواردیۆلا لەبارەی مێسییەوە لە راهێنەری یانەکەی نیگەرانە، پێیوایە راهێنەرە ئیسپانییەکە لە پیاهەڵدان و ستایشکردنی مێسی ‘زیادەڕۆیی’ دەکات.

دوای رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری ئەمساڵ، پەیوەندیی نێوان هالاند و مێسی ساردی تێکەوتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی گواردیۆلا لەبارەی بەربژێرەکانی ئەمساڵی باڵۆن دۆر گوتی:’خراپترین وەرزی مێسی یەکسانە بە باشترین وەرزی یاریزانەکانی دیکە’. ئەم لێدوانەی گواردیۆلا بە تەواوەتی هالاندی نیگەران کردووە.

May be an image of 1 person and text

هێرشبەرەکەی مان سیتی پێیوایە لە کەمپەینی باڵۆن دۆری ئەمساڵ، گواردیۆلا پشتگیری ئەوی کردبا نەوەک بەمشێوەیە ستایشی مێسی بکردبا، لەکاتێکدا هالاند رکابەریی مێسی بوو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە و یاریزانی یانەکەی گواردیۆلایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button