ئیسپانیا

ریال مەدرید گرێبەستی میلیتاو نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئیدەر میلیتاو، بەرگریکاری یانەکەی نوێ بکاتەوە.

ریال مەدرید بەردەوامە لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە لاوەکانی. دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ و کاماڤینگا و ڤاڵڤێردی، ئێستا کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئیدەر میلیتاوە.

تۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گرێبەستی ئێستای بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵەکە دوو ساڵی دیکە کۆتایی دێت و تا ساڵی 2029 درێژدەکرێتەوە. نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر رێککەوتنی لەسەر کراوە و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە. لە چەند رۆژی داهاتوودا یانەی ریال مەدرید بڕیارە لە مەراسیمێکی فەرمیدا درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی میلیتاو ئاشکرا بکات.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە سەرەتای وەرزدا تووشی پێکان بووە و پڕۆسەی چاکبوونەوەی بە باشی بەڕێوەدەچێت، بۆیە دەگوترێت لە نێوان مانگی شوبات و ئازاری ساڵی داهاتوودا دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button