ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

ڤینیسیۆس لە ئانچێلۆتی پاڕاوەتەوە بەڵام گوێی لێ نەگرتووە

نهێنیی رووداوێکی یارییەکەی ریال مەدرید و ڤالێنسیا

یاریگا –

ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یارییەکەی ڤالێنسیا لە کارلۆ ئانچێلۆتی پاڕاوەتەوە لە یاریگا نەیهێنێتە دەرەوە، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەگوێی نەکردووە.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕاڵ-ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا چووەتە لای کارلۆ ئانچێلۆتی داوای لێکردووە، لە یاریگا نەیهێنێتە دەرەوە بۆ ئەوەی هاتریک تۆمار بکات لە یارییەکە، بەڵام راهێنەرەکەی ریاڵ مەدرید گوێێ پێنەداوە، بۆ ئەوەی لەنێو چەپڵەڕێزانی هاندەران لە یاریگا بێتە دەرەوە و پشوو بدات، بڕیارەکەی خۆی نەگۆڕی.

ڤینی لە نیوەی دووەمی یارییەکە لە گرتەیەک دەردەکەوێت دەچێتە لای ئانچێلۆتی دەڵێت :’تکایە ئەنچیلۆتی من مەهێنە دەرەوە، ئەمڕۆ گۆڕانکاریم پێ مەکە، تکایە با هاتریک تۆمار بکەم’.

سەرەڕای ئەوەی ئانچێلۆتی لە یارییەکە ڤینیسیۆسی هێنایە دەرەوە، بەڵام هێرشبەرە بەڕازیلییەکە تووڕە نەبوو، بڕیارەکەی زۆر بە هێمنی قبووڵ کرد.

ڤینیسیۆس لەم وەرزەی لالیگا لە کۆی 629 خولەک لە نۆ یاریی دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button