ئیسپانیا

یانەی ڤالێنسیا هۆشداری دەداتە هاندەرەکانی

یاریگا –

یانەى ڤالێنسیا پەیامێکى بۆ هاندەرانى یانەکەی ناردووە و داواى لێکردوون خۆیان لە کردەوەى رەگەزپەرستى لە یارییەکەى بەرامبەر ریال مەدرید بەدوور بگرن.

لە دوای رووداوە مشتومڕاوییەکانی مانگی ئایار لە یاریگای مێستایا، ڤالێنسیا لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجار رووبەڕووی ڤینیسیۆس جونیۆر و ریال مەدرید دەبێتەوە.لەم یارییەدا ڤالێنسیا میوانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێت، بەڵام یانەی ریال مەدرید نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەیکە هاندەرەکانی بەرامبەر دووبارە سووکایەتی بە ڤینیسیۆس بکەن.

لەبەر رووداوی یارییەکەی پێشتر، سێ هاندەر بە رەگەزپەرستی تۆمەتبار کراون و ڤالێنسیا بە خێرایی یارمەتی دەسەڵاتدارانی دا بۆ ناسینەوەیان، لە کاتێکدا یانەکە رووبەڕووی سڕ کردن و پێبژاردن بووەوە.

یانەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( X ) پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:

پەیامێک بۆ ئەلتراکانی رادیۆ، ئەوانەی کە لە یاریگاکەمان بەهۆی درۆکردن و پەرەپێدانی جیاکاری وەرنەگیرابوون، چاویلکە لە چاو بکەن و ئامێری بیستن ببەستن و رێز لە دامەزراوەیەکی سەدە ساڵە بگرن.


هەروەها بۆ یارییەکەی داهاتوو بڕیارە نزیکەی 500 هاندەری ڤالێنسیا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادە دەبن. بەگوێرەی راپۆرتێکی ریڤۆلۆ، ڤالێنسیا ئیمەیڵێکی بۆ هاندەرانی دەرەوەی یاریگا ناردووە کە بلیتیان کڕیوە و داوای لێکردوون خۆیان لە کردەوەی رەگەزپەرستی و ئەو بەهایانەی کە نوێنەرایەتی یانەکە ناکەن بەدوور بگرن. لە ئیمەیلەکەی ڤالێنسیادا نوسراوە:

ڤالێنسیا بەرگری لە هەڵوێستی روونی خۆی دەکات لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڵاواردنێک، وەرن چێژ لە یارییەکە وەربگرین و سەرکەوین، با هانی یاریزانەکانمان بدەین و رێز لەو بەهایانە بگرین کە نوێنەرایەتیمان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button