ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی وەڵامێکی جەرگبڕی پیکێ دەداتەوە

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، وەڵامی لێدوانەکانی جێرارد پیکێی ئەستێرەی پێشوی یانەی بارسێلۆنا دەداتەوە.

پیکێ لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کاتالۆنیا بە چاوێکی کەم سەیری دەستکەوتەکانی ریال مەدریدی کردبوو، لەوبارەیەوە گوتبووی:

هیچ کەس دەستکەوتەکانی ریال مەدریدی لەیاد نامێنێت،ئەوان لەکاتی بەدەستهێنانی نازناوی چواردەیەمی چامپیۆنزلیگ لە سەرجەم یارییەکان ئاستیان خراپ بوو، شایستەی نازناوەکە نەبوون، بۆیە هیچ کەس ئەو دەستکەوتەی لەیاد نامێنێت، بەڵام بەپێچەوانەوە هەمووان دەستکەوتەکانی بارسێلۆیان لەیاد دەمێنێت.

دوێنێ چواڕشەممە پاش کۆتایی هاتنی یاری نێوان ریال مەدرید و براگا، لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، کارلۆ ئانچێلۆتی وەڵامی بەرگریکارە ئیسپانیەیکەی دایەوە و بە کەسێکی نالۆژیکی وەسفیکرد.

کارلۆ لەوبارەیەوە گوتی:

پیکێ کەسێکی لۆژیکی نییە، ئەو لە جیهانی خۆیدا دەژی نەک جیهانی ریال مەدرید، دڵنیام هیچ هاندەریکی ریال مەدرید نازناوی چواردەیەم لەیاد ناکات، تا هەتایە لە یادیان دەمێنێتەوە.

دوو وەرز لەمەوبەر ریال مەدرید بەشێوەیەکی شێتانە و دراماتیکی نازناوی ژمارە چواردەی چامپیۆنزلیگی بەرزکردەوە، لە قۆناخی شازدە تا یاری کۆتایی چەند ریمۆنتادایەکی باوەڕپێنەکراوی بەرامبەر بە پاریس، چێڵسی و مانچێستەر سیتی ئەنجامدا.

ڤیدیۆی ریمۆنتاداکان و وەرزە شێتانەکەی ریال مەدرید:

بابەتی زیاتر

Back to top button