چامپیۆنزلیگ

کۆمەڵەی شەشەمی خولی پاڵەوانەکان ئاگری تێ بەر دەبێت

ئەنجامەکانی شەوی رابردوو هێندەی دیکە گڕی لە گروپی مەرگی خولی پاڵەوانەکان بەردا.

هەر لەگەڵ ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکەندا ئەوە روون بوو کۆمەڵەی شەشەم بە بەشداری پاریس، میلان، نیوکاسڵ و دۆورتموند بەهێزترین کۆمەڵەی ئەم وەرزە دەبێت. دوای تێپەڕبوونی چوار گەڕی یارییەکان، جیاوازی نێوان یەکەم و چوارەم تەنها سێ خاڵە.

بەر لەم گەڕە، پێشهاتەکان بەرەوە ئەوە دەچوون، پاریس و نیوکاسڵ نزیکتر بن لە قۆناغی داهاتوو. بە تایبەت کە میلان لە سێ یاری سەرەتا هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردبوو، وە تەنها دوو خاڵی هەبوو.

بەڵام شەوی رابردوو هەمووشتێک پێچەوانە بووەوە کاتێک تیمی ریزبەندی یەکەم و دووهەم تووشی شکست هاتن.

پاریس لە سێ یاریدا شەش خاڵی هەبوو، بە بردنەوە لە میلان بە تەواوی نزیک دەبووەوە لە قۆناغی داهاتوو بەڵام شەوی رابردوو 1-2 دۆڕا و دابەزی بۆ پلەی دووهەم. هاوکات میلان بەو بردنەوەیە گەیشتە پێنج خاڵ و پێش نیوکاسڵ کەوت.

لە بەرامبەردا دۆرتموند لە پلەی سێهەمەوە سەرکەوت. یانە ئەڵمانییەکە لە دوو گەڕی سەرەتا تەنها یەک خاڵی هەبوو، بەڵام توانی هەردوو یارییەکەی ماڵ و دەرەوە لە نیوکاسڵ بباتەوە و بە ٧ خاڵ بگاتە پلەی یەکەم.

بەر لە دەستپێکی گەڕی پێنجەم، جیاوازی یەکەم و چوارەم تەنها سێ خاڵە و دەکرێت لەو هەفتەیەدا دووبارە تەواوی ریزبەندییەکە بگۆڕێت.

میلان ئەمجارەیان رووبەرووی دۆرتموند دەبێتەوە لە خاکی خۆیدا، بە بردنەوە دەچێتە پلەی یەکەم ئەگەر هاتوو پاریس  سەرلەنوێ بەرامبەر نیوکاسڵ تووشی شکست بێت. یانەکەی ئێمباپێ لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا 4-1 دۆڕابوون بە نیوکاسڵ.

دۆرتموند و پاریس دەتوانن لە گەڕی پێنجەم راستەوخۆ خۆیان بگەیەننە قۆناغی داهاتوو ئەگەر لە میلان و نیوکاسڵ ببەنەوە. بە پێچەوانەوە، شەڕی سەرکەوتن دوا دەکەوێت تاوەکو گەڕی شەشەم و کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button