ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

هاری كەین ریكۆردێكی 60 ساڵەی بۆندسلیگای شكاند

یاریگا –

هاری كەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستی بەرز لەگەڵ یانە نوێیەكەی.

شەوی رابردوو بۆرووسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی یارییەكە لەلایەن هاری كەین سێ گۆڵ لە خولەكەكانی 9,72,93 و ئۆپامیكانۆ لە خولەكی 4 تۆمار كران.

لە یەكەم بەشداریكردنی لە دێر كلاسیكۆدا هاری كەین توانی سێ گۆڵ بكات.

بە تۆمار كردنی ئەو سێ گۆڵە شازادە هاری كۆی گۆڵەكانی بۆ 15 گۆڵ بەرزكردەوە لەم وەرزەی بۆندسلیگادا.

بەوەش كاپتنەكەی هەلبژاردەی ئینگلتەرا یەكەم یاریزانە لە 10 یاری سەرەتایی خۆیدا لە بۆندسلیگا بتوانێت 15 گۆڵ بكات.

كلاوس ماتیچاك خاوەنی ریكۆردەكەی پێشترە كە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 1963/1964 كاتێك لە دە یاری سەرەتایی خۆیدا 13 گۆڵی كردووە.

سێڵفی هاری كەین لەگەڵ تۆپی هاتریكەكەی

بابەتی زیاتر

Back to top button