یاریگا

پەیامی ئەنوەر غازی پاش دەرکردنی لە یانەکەی لەسەر هەڵوێستەکانی

پەیامی ئەنوەر غازی یاریزانی ماینز پاش ئەوەی  بەفەرمی لە یانەکەی دوورخرایەوە و گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە بەهۆی بەرگریکردن لە فەڵەستین.

ئەنوەر غازی بە گرێبەستێکی ئازاد و بێ بەرامبەر روویکردە ماینز لە مانگی رابردوودا، دوای ئەنجامدانی تەنها سێ یاری لەلایەن یانەکەیەوە سڕکرا بەهۆی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی غەزە.

ئەنوەر لە ئینستاگرام لەسەر ئەو رووداوە نوسیوییەتی

هەمیشە لەگەڵ هەق دا بە ، تەنانەت ئەگەر بەتەنهاش بیت. لەدەستدانی سەرچاوەی گوزەرانم هیچ نیە بەراورد  بەو دۆزەخەی خەڵکی بێ تاوان و بێ دەسەڵاتی غەزە تێیدایە.

هەرچەندە سەرەتا ماینز رایگەیاند  لەگەڵ ئەو یاریزانە قسەیان کردووە و داوای لێبوردنی کردووە بەڵام یاریزانەکە ئەوەی رەتکردەوە و ئەوانیش گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە. ئەنوەر پێشتر یاری بۆ یانەکانی  ئەجاکس، لیل، ئەستۆن ڤیلا، ئێڤەرتۆن و ئایندهۆڤن ئەنجامداوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Anwar El Ghazi (@elghazi21)

بابەتی زیاتر

Back to top button