ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەنوەر غازی بە رێساکانی ماینز پابەندە و پۆست لەسەر گرژییەکان ناکاتەوە

یاریگا –

ئەنوەر غازی، جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە مەشقەکانی ماینز، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی لەسەر قسەکردن لەسەر شەڕی ئێستای نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس.

غازی لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی رابردوو، پەیوەندی بە ماینزەوە کرد و لە 17ی ئەم مانگە، لەسەر پۆستێک کە دواتر سڕییەوە، لە یانەکە دوورخرایەوە.

ماینز لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە

غازی لە پۆستەکەیدا، هەڵوێستی خۆی لەسەر گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی، ئەم هەڵوێستەشی لەلایەن یانە پەسند نییە. بەرپرسانی یانەکە چەندین گفتوگۆیان لەگەڵ غازی کردووە، تاوەکو لەم جۆرە پۆستانە دووربکەوێتەوە.

لە دوای سڕکردنی بۆ ماوەیەک، ماینز بەیاننامەیەکی دیکەی بڵاوکردەوە

غازی پابەندی خۆی بە بەهاکانی یانەکە پیشاندا، لە ماینز کولتوورێکی تایبەتمان هەیە و لە هەڵەکان فێر دەبین. ماینز دەرگای گەڕانەوەی بۆ غازی کردەوە، تاوەکو لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت.

لەم وەرزە ماینز هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ، لە دوا پلەی ریزبەندی بۆندسلیگادا دێت.

لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە دەستیپێکردووە. ئیسرائیل دەڵێت، زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراون و 229 کەسیشیان بە بارمەتە لەلایەن حەماسەوە رفێندراون. دامەزراوە تەندروستییەکانی کەرتی غەزەش بڵاویانکردووەتەوە، لە سەرەتای هێرشەکاندا زیاتر لە 8300 کەس کوژراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button