ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

هازارد لە نێوان مێسی و ئێمباپێ باشترین هەڵدەبژێرێت

یاریگا –

ئیدێن هازارد لە دوای وازهێنانی لە یاریکردن، ئێستا خەریکی چاوپێکەوتن و لێدوانی رۆژنامەوانییە.

هازارد پێی وایە، لیۆنێل مێسی شایەنی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆرە، چونکە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کردووە، بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2022.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، مەراسیمی باڵۆن دۆر لە پاریس بەڕێوەبچێت، مێسی پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، هەرچەندە چەندین دەنگ هەن، پێیان وایە ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی، شایەتی خەڵاتەکەیە.

هازارد لە لێدوانێکیدا بۆ Telefoot دەڵێت، مێسی تاکە یاریزانە، شایەنی خەڵاتەکە بێت

لۆجیک نییە خەڵاتەکە بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ نەدرێت، تەنانەت ئەوە نازناوی مۆندیالیشی بردەوە. بەڵام ئەگەر رووداوەکانی یاری کۆتایی مۆندیالی رابردوو، بە شێوەیەکی دیکە بووایە، ئێستا کیلیان ئێمباپێ شایەنی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەبوو، گومان لەوەدا نییە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، تەواوی مەراسیمەکە لە پلاتفۆرمەکانی دەگوازێتەوە و چێنەر عەبدولقادر، شیکارییەکی وردی بۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button