فه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریکێ گلەیی لە ئێمباپێ دەکات

یاریگا

پاری سانجێرمان لە گەڕی دەیەمی لیگ وەن بووە میوانی ستاد برێست و یارییەکەشی بە ئەستەم بە ئەنجامی 3-2 لە خاوەن یاریگا بردەوە.

لەم یارییە کلیان ئێمباپێ ئەستێرەیەی یەکەمی یارییەکە بوو، ئەو یاریزانە لاوەی یانە شازادەکان توانی دووانە تۆمار بکات، بەڵام دوای یارییەکە لویس ئێنریکێ راهێنەر گلەیی لەو یاریزانە کرد.

راهێنەرە ئیسپانیەکەی پاریس لەبارەی شێوازی ئاهەنگگێڕانی ئێمباپێ گووتی

من حەزم لەمجۆرە کارانە نییە، وزەیەکی خراپ دەبەخشێت. باشترە هەوڵبدەیت چێژ لە ساتەکە وەربگریت. هەموو شتێک لەسەر تۆپی پێیە، دەبێت هەوڵبدەیت وزەی ئەرێنی بدەیت. نازانم بەڕاستی چی ڕوویدا کە ئەوەندە دڵخۆش بوو

ئێنریکێ لەبارەی یارییەکەش بە گشتی گووتی

لە گێمی دووەمدا برێست لە ئێمە باشتر بوو. زۆر ئازارمان چەشت و خەریکبوو بترسم لە دۆڕان. دوای تۆمارکردنی گۆڵ توانیان هەل دروست بکەن، یارییان بۆ پێشەوە کرد، ئێمەیان بردەوە دواوە، ئەوان هەندێکجار لە ئێمە باشتر بوون

بابەتی زیاتر

Back to top button