ئیسپانیا

پێش کلاسیکۆ ریال مەدرید پشوو بە یاریزانەکانی دەدات

یاریگا –

ئەمڕۆ (چوارشەممە) مەشق و راهێنانەکانی ریال مەدرید داخراوە و یاریزانەکان سێ رۆژ پێش ئێل کلاسیکۆ کە رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبنەوە بەشداری هیچ راهێنانێک ناکەن.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پراگا بووەوە و توانی بە ئەنجامی 1-2 لەم تیپە بباتەوە. ئەم سەرکەوتنە خەونی ریال مەدریدی بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی ئەم رکابەرییە زۆر ئاسانتر کرد.

یاریزانانی ریال مەدرید پێویستە ئێستا هەموو سەرنجەکانیان لەسەر یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لالیگا چڕبکەنەوە و هیوادارن بتوانن بە سەرکەوتنێک بەرامبەر ئەم رکابەرە توند و کۆنەیان لە لوتکەی ریزبەندی بمێننەوە، کە پێدەچێت ئەرکێکی قورس بێت.

بەڵام ئەو بڕیارە سەرنجڕاکێشەی کە لەلایەن بەڕێوەبەران و ستافی تەکنیکی یانەی ریال مەدریدەوە درا، ئەوە بوو کە ئەمڕۆ سێ رۆژ پێش ئیل کلاسیکۆ مەشقەکانی ئەم تیپە دابخەن، بۆ ئەوەی یاریزانەکان بتوانن دوای حەفتەیەکی پڕ لە سترێس و قورس پشوو  وەربگرن. هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانانی ئەم تیپە شەوی رابردوویان لە پورتوگال بەسەر برد، و بڕیارە ئەمڕۆ بە گەشتێکی تایبەت بگەڕێنەوە بۆ ئیسپانیا و مەدرید بۆ ئامادەکاری بۆ ڕاهێنانەکانی سبەی.

ریال مەدرید لە ئێستادا بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ بارسێلۆنا لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگادایە و بەدەستهێنانی سێ خاڵ لەم یارییەدا دەتوانێت پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمدا زیاتر بەهێزتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button