ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئامارەكانی پێش یارییەكەی نێوان براگا و ریال مەدرید

یاریگا –

ئەمڕۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سێیەم یاری خۆی لە قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان سپۆرتینگ براگا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

مەدرید لە كۆمەڵەی سێیەمی خولەكە دێت هاوشانی هەریەك لە ناپۆلی، سپۆرتینگ براگا و یونیەن بەرلین.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوان براگا و ریال مەدرید:

پێشتر هەردوو یانەی براگا و ریال مەدرید هیچ یارییەكی فەرمیان بەیەكەوە نەكردووە.

چەند خاڵێك كە پێوویستتە بیزانیت پێش یارییەكەی نێوان براگا و مەدرید:

– لە ئەگەری كردنی گۆڵێكدا لە یارییەكەی بەرامبەر براگا، جود بێڵینگهام دەبێتە یەكەم یاریزان لە ریال مەدرید لە یەكەم وەرزیدا بتوانێت لە سێ یاری سەرەتایی خۆی لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ بكات.

– لە ئەگەری بەشداریكردنی تۆنی كروس یاریزانەكە یاری ژمارە 142 لە چامپیۆنزلیگ دەكات و ژمارەی رائول گۆنزالێز یەكسان دەكاتەوە لە ریزبەندی حەوتەمی ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا كردووە.

– لە ئەگەری كردنی گۆڵێك لەلایەن لوكا مۆدریچ ئەوا دەبێتە دووەم گەورەترین یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگدا بتوانێت گۆڵ بكات بە ( 38 ساڵ و مانگێك و 15 رۆژ )، بە 14 رۆژ بچووكتر لە فرانچیسكۆ تۆتی ( 38 ساڵ و مانگێك و 29 رۆژ )،.

– ریال مەدرید لە كۆتا 10 یاری یەك لە دوای یەك توانیویەتی گۆڵ بكات كە ئەوەش باشترین زنجیرەی گۆڵكردنە.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی ریال مەدرید بەرامبەر یانە پۆرتوگالیەكان:

یانەیاریبردنەوەیەكساندۆڕانگۆڵكردن گۆڵ لێكران
پۆرتۆ129122310
 سپۆرتینگ لشبۆنە6411126
بێنفیكا3102611
كۆی گشتی2114254127

مێژووی رووبەرووبوونەوەی براگا بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان:

براگا تەنیا سێ یاری بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان كردووە ئەویش بەرامبەر سێڤییا بووە سەرجەمیان لە دوو یاری براوە بوون ویارییەكیش دۆڕاون.

ریزبەندی كۆمەڵەی سێیەم:

بابەتی زیاتر

Back to top button