ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید داهاتووی كێپا یەكلا دەكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت كێپا ئاریزابالاگا بەشێوەیەكی هەمیشەیی بگوازێتەوە یانەكەی.

لە پێش دەستپێكردنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێ تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی سەرەكی مەدرید تووشی پێكان لە بەستەرەی خاچدار بوو بەهۆیەوە نەشتەرگەری ئەنجامدا و ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

ریال مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە شێوەیەكی خواستن و بۆ ماوەی یەك وەرز كێپای لە ریزەكانی چێڵسی ئینگلیزیەوە گواستەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی دێڤێنسا سێنترال ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بدات بە چێڵسی بۆ ئەوەی تواناكانی كێپا بۆ هەمیشەیی بەدەستبهێنێت، لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

كێپا بە درێسی ریال مەدریدەوە

كێپا لەگەڵ مەدرید 10 یاڕی كردووە لە پێنج یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 8 گۆڵیشی لێكراوە.

لەلایەكی دیكەوە ئاندری لونین بەهۆی یاری نەكردنەوە دەیەوێتە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت.

ئاندرێ لونین لەگەڵ ریال مەدرید

گرێبەستەكەی لونین لە هاوینی داهاتوودا و لە ساڵی 2024 لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button