کریستیانۆ رۆناڵدۆیەکی نوێ بەڕێوەیە
یاریگا –
جونیۆر رۆناڵدۆ، کوڕە گەورەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە ئێستا تەمەنی سێزدە ساڵە، تازە بە فەرمی پەیوەندی بە ئەکادیمیای نەسری سعودیەوە کردووە، بەمەش وەک یاریزانێک بۆ ئەکادیمیای نەسری سعودیە یاری دەکات.
جونیۆر تازە یەکەم یاری خۆی وەک یاریزانی تیپی ئەکادیمیای نەسر لە سعودیە ئەنجامداوە، وێنەکانی وەک یاریزانی ئەکادیمیا بە شێوەیەکی بەرچاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرنجیان دراوە.
یەکێک لە وێنە سەرەکییەکانی کە سەرنجی دراوە ئەو وێنەیەیە کە تێیدا وێنەی کوڕە گەورەکەی رۆناڵدۆ لە تەنیشت کریستیانۆ رۆناڵدۆ دانراوە. جونیۆر ئەو رێگایە دەستپێدەکات کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆتایی پێهیناوە و لەم رێگەیەدا چەندین خەڵاتی بە کۆمەڵ و تاکەکەسی تێیدا بەدەست هێناوە.
رۆناڵدۆ لەم دواییانەدا رایگەیاند کە کوڕەکەی پێی گوتووە کە حەز دەکات لە یەک تیمدا لەگەڵم یاری بکات. لە راستیدا رۆناڵدۆ ئێستا تەمەنی 38 ساڵە، ناچارە بۆ چەندین ساڵ درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێی تیمی لەگەڵ کوڕەکەی، کە ئەمەش زۆر بەدوور دەزانرێت، چونکە جونیۆر لە ئێستادا تەمەنی سێزدە ساڵە و چەند ساڵی تری پێویستە تاوەکوو بتوانێت لە تیپی یەکەمدا یاری بکات.
Like Father, Like Son 🤩💛 pic.twitter.com/fRsr8vgQ9d
— AlNassr FC (@AlNassrFC_EN) October 20, 2023