ئەفریقائیسپانیاگرنگترین

مەغریب رکابەری ریال مەدرید دەکات

یاریگا –

مەغریب دەیەوێت ململانێی ریال مەدرید بکات و میوانداری یاری کۆتایی مۆندیالی 2030 بکات.

مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت، یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ریال مەدرید بەڕێوەبچێت، بەڵام رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، مەغریب دەیەوێت میوانداری یاری کۆتایی بکات.

ئەمە یەکەمجارە سێ وڵات بەیەکەوە میوانداری پاڵەوانیەتی جامی جیهانی بکەن و لە سەرەتای ئەم مانگە، شەڕەفی میواندارییەکە بەو سێ وڵاتە درا.

هەرچەندە یارییەکان لە سێ وڵاتی دیکەش بەڕێوەدەچن، ئەمەش بەهۆی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی مۆندیال. بڕیارە وڵاتانی ئەرجەنتین، پاڕاگوای و ئوروگوای یەکەم یاری خۆیان لە وڵاتانی خۆیان بکەن و دواتر بچنە وڵاتانی میواندار.

تاوەکو ئێستا فیفا بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاری کۆتایی نەداوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت.

دوور لە مۆندیالی 2030 تاوەکو ئێستا فیفا بڕیاری نەداوە، یاری کۆتایی 2026 لە کام یاریگایە دەکرێت، چونکە ئەو پاڵەوانیەتییەش لە وڵاتانی کەنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button