ئه‌وروپا

بایرن میونشن و گالاتاسارای و ئایک ئەسینا سزادران

یاریگا

یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سزای بایرن میونشن و گالاتاسارای و ئەسیانیان داوە، ئەمەش بەهۆی هەڵس و کەوتی هاندەرانی ئەو یانەیە لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان.

لێژنەی تەمبێکاری لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، یانەی بایرن میونشنی بە بڕی 40 هەزار یۆرۆ پێ بژاردن سزاداوە، بەهۆی ئەوەی هاندەراکانیان کەلوپەلیان فڕێداوەتە ناو یاریگا و ئاگر لە یاریگاکان بەرداوە. ئەم ڕووداوانە لە کاتی بردنەوەیان بەرامبەر کۆپنهاگن لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ڕوویانداوە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی گالاتاسەرای تورکیا بە٥١ هەزار یۆرۆ پێ بژاردن سزادراوە، بەهۆی فڕێدانی کەلوپەل و دانانی بڵێسەی ئاگر و تێکدان و تێکچوونەکانی هاندەرانی لە کاتی بردنەوەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ئایک ئاسینای یۆنان لە یارییەکەی بەرامبەر ئەیاکس لە یاریگای خۆیدا لە یۆرۆپالیگدا، بەهۆی ئەوەی ڕێگاکانی گواستنەوە و فڕێدانی شتومەک و بەکارهێنانی لەیزەر و هەڵدانی بڵێسەی ئاگر لەسەر ستاندەکانی یاریگاکە، بەرامبەر 81 هەزار و 625 یۆرۆ پێ بژاردن سزادراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button