ئه‌ڵمانیا

بەیاننامەی فەرمی بایرن میونشن لەسەر مەزروعی

یاریگا

نوسەیر مەزروعی بەرگریکاری مەغریبی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستین، تووشی رەخنەیەکی زۆر بوو.

دوای ئەوەی نوسەیر مەزروعی یاریزانی مەغریبی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، پشتیوانی خۆی بۆ گەلی فەڵەستین نیشاندا لە هەژمارەسۆشیال، زۆر کەس لە ئەڵمانیا ڕەخنەیان لێگرت و تەنانەت بەشێک لە بەرپرسانی باڤاریاش داوای دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیایان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشن بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە،

یانەکە گفتوگۆیەکی ورد و شەفافیان لەگەڵبەرگریکارەکەیان کردووە لەسەر پۆستەکانی ئەم دواییەی لە ئینستاگرام سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل. مەزروعی بایرن میونشنی دڵنیاکردۆتەوە کە وەک کەسێکی ئاشتیخواز بەردەوام دژی جەنگ دەوەستێتەوە

بایرن هەروەها لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بارودۆخی مەزروعی و دەنگۆی دوورخستنەوەی لە تیپەکە ڕایگەیاندووە

بایرن میونشن بڕوای بەوە هەیە کە تۆپی پێ دەبێت توانای خۆی پەرەپێبدات بۆ هاوسەنگکردنی کولتوورە جیاوازەکان، بەتایبەتی لەسەختترین ساتەکاندا. ناسر مەزروعی لە بایرن دەمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی پێکان لە کاتی یارییە نیشتمانییەکاندا ناتوانێت یاوەری تیپەکەبکات

بابەتی زیاتر

Back to top button