ئه‌مریکاسعودیەگرنگترین

لیۆنێل مێسی پەیامێک بۆ نێیمار دەنێرێت

یاریگا –

لیۆنێل مێسی پەیامێکی پاڵپشتی بۆ نێیمار، ئەستێرەی هیلالی سعودی نارد.

نێیمار لە یاری رابردووی هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوروگوای تووشی پێکانێکی سەخت و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە و پێناچێت بەشداری لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزەدا بکاتەوە.

ئەژنۆی یاریزانی تەمەن 31 ساڵان تووشی پێکان بووە و پێویستە نەشتەرگەری بکات، بەمەش دیارنییە دەتوانێت بەشداری لە کۆپا ئەمریکای 2024 بکات.

مێسی کە یەکێکە لە هاوڕێیە نزیکەکانی ئەستێرە بەرازیلییەکە و پێشتر لە بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بەیەکەوە یارییان کردووە، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا پەیامێکی پاڵپشتی بۆ نێیمار نارد و بۆی نووسیووە ”هێزێکی زۆر” ئەمەش وەک بەرزکردنەوەی ورەی نێیمار.

لیۆنێل مێسی
ستۆری لیۆنێل مێسی لەسەر نێیمار لە ئینستاگرام

نێیمار بۆ چەندین مانگ دووردەکەوێتەوە و پێناچێت لەم وەرزەدا بەشداری هیچ یارییەکی هیلال بکاتەوە و هیواییەکی بچووکی بۆ بەشداریکردن لە کۆپا ئەمریکا هەیە، کە ساڵی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button