ئیتاڵیاگرنگترین

ئۆسیمین ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی لە ئەنجامی یارییە نیشتمانییەکاندا تووشی پێکان بووە وبۆ ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ناتوانێت یاوەری یانەکەی بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیا بە پێکانەوە گەڕایەوە یانەکەی.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بە گوێرەی ئەو پشکنینانەی بۆ ئۆسیمین کراون، دەریدەخەن ئەستێرەی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا پێویستی بە 3 بۆ 4 هەفتە هەیە بۆ ئەوەی چاکببێتەوە.

بەم شێوەیە ئۆسیمین هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی یانەکەی بەرامبەر یۆنیەن بەرلینی ئەڵمانیا لە چامپیۆنزلیگ و یارییەکانی یانەکەی لە سێریائەی بەرامبەر ڤێرۆنا و ئەیسی میلان و سالێرێنتینا دادەبڕێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button