ئیتاڵیا

کۆنتی: پەشیمانم لە جێهێشتنی یوڤێنتوس

یاریگا

ئانتۆنتۆ کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دان بەوەدادەنێت پەشیمانە لە جێهێشتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

راهێنەرەکەی پێشووی خانمە پیرەکە دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا، تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە راهێنەرەکەی پێشووی خانمە پیرەکە، دەبێتە راهێنەری ناپۆلی.

کۆنتی لە دیمانەیەکدا لەبارەی رابردووی دەڵێت

ماڵئاوا لە یانەکانی پێشووم؟ لە هەموویان زۆرترین پەشیمانم لە جێهێشتنی یوڤێنتوس هەیە. کاتێک لە بچووکترین وردەکاریدا کێشەی گەورەم بینی، بڕیارمدا یۆڤی بەجێبهێڵم

راهێنەرەکەی پێشووی خانمە پیرەکە لەبارەی دەنگۆکانی ئەم دواییەش دەڵێت

ناپۆلی و رۆما دوو یانەی گەورەن و حەز دەکەم راهێنەرایەتی ئەو یانانە بکەم، ئەوانیش بە هەمان شێوە ئەوانیش ئەو ئارەزووەیان هەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button