ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان چارەنووسی لاوتارۆ یەکلایی دەکاتەوە

لاوتارۆ و ئینتەر میلان جیانابنەوە

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی نوێدەکاتەوە.

جوزێپی مارۆتا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەر میلان، لە نوێترین لێدوانیدا، کە رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایدەکات گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز نوێدەکەنەوە.

بەرپرسەکەی ئینتەر میلان لەوبارەیەوە دەڵێت:

لاوتارۆ ئێستا و داهاتووی یانەکەمانە، زۆر حەزدەکەین گرێبەستەکەی نوێبکەینەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین بەم زووانە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵدا واژۆ بکەین.

لاوتارۆ لە هاوینی 2018 لە رایسینگ کڵەبی ئەرجەنتینی بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ ئینتەر میلان. بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 248 یاری کردووە، 113 گۆڵی کردووە و 38 گۆڵی درووستکردووە.

هەر بە درێسی ئینتەر، نازناوێکی سێریا ئەی، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

لاوتارۆ پاش بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی

بابەتی زیاتر

Back to top button