ئینگلتەرا

“ڤان دایک باشترین بەرگریکاری مێژوو بوو”

ئاستە بەرزەکەی ڤێرجل ڤان دایک بەر لەوەی تووشی پێکانە درێژخایەنەکی بێت بە جۆرێک بێن فۆستەری سەرسام کردووە کە پێی وایە باشترین بەرگریکاری مێژوو بوو.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 تووشی پێکانێکی درێژخایەن هات کاتێک بەستەری ئەژنۆی پچڕا و نۆ مانگ لە یاریگاکان دابڕا. هەرچەندە هێشتا بەرگریکاری یەکەمی لیڤەرپوولە بەڵام زۆرێک پێیان وایە نەگەڕاوەتەوە ئەو ئاستەی پێشووی.

بێن فۆستەر گۆڵپارێزی پێشووی لیڤەرپوول کە ئەمساڵ وازی لە یاریکردن هێنا  لە پۆدکاستی فۆزکاست وتی

زۆر کەس پێیان وایە مانەوە بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ ئەوە دیاری دەکات کێ باشترینە بەڵام من پێم وایە لەنێو تەواوی بەرگریکاراندا، ڤان دایک لە هەمووان باشتر بوون. بۆ سێ ساڵی دوای یەک باشترین بەرگریکاری جیهان بوو. لە لوتکەی ئاستیدا ئەو باشترین بەرگریکار بوو لە مێژوودا کە یاری کردبێت. بەڵام خەلک یادەوەریان لاوازە و بە ئاسانی لەبیریان کرد دوای ئەوەی تووشی پێکان هات.

ڤێرجڵ لە 2019دا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەورووپای بردەوە و تاکە بەرگریکارە ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت. هەروەها لە باڵۆن دۆری ئەو ساڵەدا لە پلەی دووهەم هات دوای لێۆنێل مێسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button