ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر لە لالیگا تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری ریال مەدرید رەخنەی توند لە لالیگا دەگرێت.

لە دوای بە ئامانج گرتنی ڤینیسیۆس و ئاراستەکردنی وشەی رەگەزپەرستی و بێ دەنگبوونی لالیگا، ڤینیسیۆس زۆر توڕە بووە و پێی وایە، تاوەکو میدیاکان سەرنجیان نەخستە سەر بابەتەکە، لالیگا هیچ قسەیەکی نەکرد.

لە یاری وەرزی رابردووی نێوان ڤالێنسیا و ریال مەدرید، هاندەرانی ڤالێنسیا وشەی رەگەزپەرستیان لە دژی ڤینی بەکارهێنا و ئەمەش وایکرد، ئەستێرە بەرازیلییەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست بدات و لە کۆتاییدا بە کارتی سوور بکرێتە دەرەوە.

ڤینیسیۆس لە لێدوانێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپ دەڵێت

بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەی ڤالێنسیا، گوتم ئیسپانیا وڵاتێکی رەگەز پەرستە، بێجگە لەو یارییە، لە چەندین یاری دیکەشدا وشەی رەگەزپەرستیم لە بەرامبەر بەکارهێندراوە. کاربەدەستانی لالیگا هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو. بە شێوەیەکی راستەوخۆ قسەم لەگەڵ کردن، تاوەکو کۆتایی بەم رەفتارانە بهێندرێت، کەچی گوێیان بۆ نەگرتم. بەڵام کاتێک هەموو جیهان باسی رووداوەکەی کرد، ئینجا هاتنە دەنگ.

لە دوای رووداوەکانی ئیسپانیا، حکومەتی خۆجێیی ریۆ دی جانیێرۆ، یاسای ڤینیسیۆس جونیۆری تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی دەرکرد.

لە یاساکەی ڤینیسیۆسدا هاتووە لە کاتی دروستبوونی هەر رووداوێکی رەگەزپەرستی، چالاکییە وەرزشییەکە پێویستە رابگرێت یاخود هەڵبوەشێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button