گرنگترین

بەپەلە: براوەی بالۆندۆر ئاشکرا بوو

یاریگا-

لیۆنێل مێسی و ئێرلینگ هالاند و کلیان ئێمباپێ سێ پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بردنەوەی بالۆندۆری ئەمساڵ کە بریارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە مەراسیمێکدا ناوی براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا بکرێت.

کەمێک بەر لە ئێستا ئەلیساندرۆ کە هاورێیەکی نزیکی لیۆ مێسیە، لە ئینستاگرام ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پەیوەندی بە لیۆ مێسی کراوە و پێیان راگەیاندووە کە ئەو براوەی بالۆندۆری ئەمساڵە.

مێسی ئێستا خاوەنی 7 تۆپی ئاڵتونیە، بە بردنەوەی بالۆندرۆی ئەمساڵ ژمارەی تۆپە ئاڵتونییەکانی دەکاتە هەشت، وەک خاوەن زۆرترین جار براوەی ئەم خەڵاتە لە مێژوودا.

مەراسیمی بالۆندۆری 2023 بریاڕە لە 30 ی ئەم مانگە لە پاریس بە میوانداری دیدێ درۆگبا بەرێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button