گرنگترین

ڤیدیۆ: رووداوەکانی نێوان مێسی و سانابریا

یاریگا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 دا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە پاراگوای هێنا.

لیۆ مێسی ئەستێرەی یەکەم و کاتپنی ئەرجەنتین لە گێمی دووەم بەشداری یارییەکەی کرد، لیۆ لەگەڵ سانابریا یاریزانی پاراگوای کێشەیەکی بچووک دروست بوو لە نێوانیان، کە بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان سانابریا تفی کردووە لە رووی لیۆ مێسیدا.

ڤیدیۆی دیمەنەکە لێرەیە:

لیۆ مێسی لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا راستە سانابریا ئەو کارەی کردووە، لیۆ وتی:

دوای یارییەکە لە ژووری خۆگۆڕین پێیان وتم کەسێک تفی تێ کردووم ،ئاگاداری ئەو کارە نەبووم ئەگینا خراپ دەبوو، بەڵام ئێستا هیچ گرنگییەکی پێ نادەم، هەر نازانم ئەو یاریزانە کێیە، ناویشیم نەبیستووە، وە باسی ناکەم بۆ ئەوەی نەچێتە دەرەوە و خۆی پێ بەناوبانگ بکات بە باسکردنی ئەو کارە.

لە بەرامبەردا، سانابریاش هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە درۆخستەوە و وتی:

من گرتە ڤیدیۆییەکانم بینی، وا دەردەکەوێت کە تف لە لیۆ مێسی دەکەم، بەڵام ئەوە راست نیە، من شتی وام نەکردووە و مەبەستی ئەو کارەم نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button