ئیتاڵیا

تون بووەتە ئامانجی یوڤێنتوس

یاریگا

تون کۆپمێنیریس ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی یوڤێنتوس.

رۆژنامەی لا گازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئاست بەرزی ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە لە پێکهاتەی ئاتالانتا وایکردووە خانمە پیرەکە ئەو یاریزانە بکاتە ئامانجی گواستنەوەی زستانی داهاتوو.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانەی ئاتالانتا ئامادە نییە لە وەرزی زستاندا یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵەکەی بفرۆشێت، بەڵام بیانکۆنێری هەوڵدەدات ئەم گرێبەستە کۆتایی پێبهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button