ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی: خەڵک دەبێت بزانێت بێڵینگهام هێرشبەر نیە

یاریگا

ریال مەدرید لە گەڕی نۆیەمی لالیگا توانی بە ئەنجامی 4-0 لە ئۆساسۆنا بباتەوە. دوای یارییەکە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی

هیچ کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد بێلینگهام هەموو ئەم گۆڵانە تۆمار بکات. وەرزێکی باوەڕپێنەکراو بەسەر دەبات. ئەوەی کە هیچ پێگەیەکی دیاریکراوی لە یاریگادا نییە، وا دەکات ئاستێکی باشتر پێشکەش بکات. هیوادارم خەڵک لەوە تێبگەن کە بێلینگهام هێرشبەر نییە. یاریزانێکی ناوەڕاستە و گۆڵ تۆمارکردن بۆ ئەو هەموو شتێکە

راهێنەرەکەی مێرنگی لەبارەی رۆدریگۆش دەڵێت

ڕۆدریگۆش ئەمڕۆ ئاستێکی باشی پێشکەشکرد و هەوڵیدا گۆڵ تۆماربکات. من ویستم ئەمڕۆ خوسێلۆ بەکاربهێنم و پشوویەکی زیاترم بە رۆدریگۆدا

ئانچێلۆتی لەبارەی ئاستی تیپەکەی بە تایبەت لە هێلی بەرگری دەڵێت

مەدرید تۆپی پێی باش پێشکەش دەکات، پلانی ئەمڕۆ زۆر نایاب بوو. ئێمە بە باشی فشارمان خستە سەر بەرامبەرمان و تیمێکی رێکخستوو بووین. دوای یارییەکەی بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید لە ڕووی بەرگرییەوە پێشکەوتووین. ئێمە ڕازین، تەنها یەک شکستمان هەبووە و ئێستا کەمێک پشوو دەدەین. هیوادارم هیچ یاریزانێک لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی تووشی پێکان نەبێت

لەبارەی لێدانی سزاکەی خۆسێلۆ کارلۆ گووتی

خوسلۆ دەبوو ئەمڕۆ لێدانە سزاکەى جێبەجێ بکات. بەپێی پێکهاتەی تیپ بۆ لێدانی سزا یاریزانی جیاوازمان دەبێت. بە رۆدیگێرم  گووت کە ڕۆدریگۆ ئەگەر بیەوێت دەتوانێت بچێتە پشت تۆپەکەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button