ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە دەیڤد ئالابا ، ئاردا گولەر، ناچۆ، ئیدێر میلیتاو و تیبۆ كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 21 خال لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت و ئۆساسۆناش بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی دەیەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێزكیپا

هێڵی بەرگری: مێندی، چوامینی، رودیگەر، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كرووس ، ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button